قایمقامی شنگال هۆشداری دەداتە حکوومەتی عێراق
مەحما خەلیل بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات وا بڕیارە 32 هەزار کەس کە لە کەمپی خێوەتی سووریاوە بگوازرێنەوە پارێزگای نەینەوا .
وا بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو لە دەروازەی سنووری ڕەبیعەوە 32 هەزارکەس لە پاشماوەکانی داعش و ئەو ژن و منداڵە ڕزگار بووانەی دەستی داعش لە سووریاوە بگەڕێندرێنەوە کەمپی خێوەتگەی نەینەوا
هەربەم بۆنەوە قایمقامی شنگال ڕوو لە عەلی سیستانی مەرجەعی بالای شیعە ، هۆشداریی ده‌داته حكوومه‌تی عێراق و ده‌ڵێت: “هێنانه ناوه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بۆ عێراق وه‌ك بۆمبی چێنراو وایه و پڕن له هزری داعشی و ته‌كفیریی، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانن هزری گه‌نجان ژه‌هراوی بكه‌ن و شوێنه‌واری خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا جێبهێڵن له داهاتوودا”.