وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ تاوتوێی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران کۆدەبنەوە

 

 

ئە وڵاتانەی ساڵی 2015 ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان واژوو کرد ، ئەمڕۆ یەکشەممە 28/7/2019 بۆ تاوتوێی هەمان دۆسیە لە ڤەیینای نەمسا کۆدەبنەوە تاکو بتوانن بۆ بەردەوامی ئەم رێکەوتنە رێکاریکی گونجاو بدۆزنەوە .

بەشێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە وڵاتانی ئەورووپایی لەم کۆبوونەوەدا ناگەنە هیچ ئاکامێک

ئەوە لە کاتێکدایە ئەم کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سیاسی یەکێتی ئەورووپا بەرێوە دەچێت .

لە دووای دەرچوونی ئەمریکا لەم رێکەوتنە لە ساڵی 2018 گرژییەکانی نێوان ئەو وڵاتەو ئێران ڕووی لە زیاد بوون کردووە ، هاوکات واشنتۆن بە گەڕانەوەی هەموو گەمارۆکان بۆ سەر تاران گووشارەکانی رۆژ بە رۆژ لە پەرە ئەستاندن دایە

 

Back to top button