موسەنا ئەمین بۆ یەكێتی و گۆڕان مەگەرێنەوە بەغدا ئەو داهاتەی ژێر دەسەڵاتی خۆتان ئاشكرا بكەن

خواكوڕك
لە پۆستێكی دا لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك د.موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لەژێر ناونیشانی ( چاره‌سه‌ری کێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه ده‌کرێت) دەنووسێت، له‌ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتمانیی خاوه‌نی ئیداره و ده‌سه‌ڵات و سامانی پارێزگاکانی سلێمانی و که‌رکوک و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینن، که زیاتر له‌سه‌دا ٥٠٪ی داهاتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌که‌وێته ئه‌و ناوچانه‌وه.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو هەروەها لە پۆستەكەی دا دەشنووسێت، پێشنیاز ده‌که‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی پڕۆژه‌یه‌کی شه‌فافیه‌تی نیشتمانیی ڕابگه‌یه‌نن بۆ ئاشکراکردنی سامانی سروشتی مانگانه و داهاتی ناوخۆیی ئه‌و سێ پارێزگا و دوو ئیداره‌یه، به‌مشێوه‌یه حکومه‌تی هه‌رێم ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌کی ئه‌خلاقی گه‌وره‌وه بۆئه‌وه‌ی داهاتی ناوچه‌کانی تریش ئاشکرا بکات، ئه‌وه ئاشکرا دەبێت که ئایا به فیعلی حکومه‌تی هه‌رێم مایه‌پوچ بووه یان ئه‌و قه‌یرانانه دروستکراون.
هەروەها موسەنا ئەمین ئەوەش دەنووسێت، داوا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی ده‌که‌م له‌شوێنی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا، با له‌ناوماڵی خۆماندا پڕۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت و دابه‌شکردنی عادیلانه‌ی سامانی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ ڕابگه‌یه‌نین، ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی‌یان ده‌که‌ین.