وەزیری دارایی پێش جەژن دەست دەكەین بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج

 

دوای ئەوەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار كۆتایی هاتو لە ئێستادا حكومەتی هەرێم لە هەوڵدایە كە بەر لە هاتنی جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنی فەرمانبەران دابەشبكان وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات بەپێی خشتە و ئەو پارەیەی لەبەردەست دەبێت مووچەی فەرمانبەران بۆ جەژن دابەش دەكرێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: ” بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری هەرێم خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی ئامادەكردووە بە پێی ئەو خشتەیە بێت, بەر لە جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دابەشدەكرێت”.

وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان دەشڵێت:” بە پێی ئەو بەرنامە نوێیەی ئێمە لە وەزارەت دامان ناوە مووچە لە كاتی خۆی دابەش دەكرێت و دواناكەوێت ئەگەر پارەی پێویست هەبێت, بەڵام تا ئێستا ئەوەی كێشەی ئێمەیە پارەی بەغدا لە یەك كاتدا ناگات تا بتوانین هەموو وەزارەتەكان بەیەكەوە دابەش بكەین, بەڵام چەندە پارەی پێویستمان لەبەر دەست بێت ئەوە پێش جەژن مووچە دابەش دەكرێت”.

Back to top button