عەبدوڵا كوێخا موبارەك بۆ محەمەد تۆفیق رەحیم زاوایەكمان فت
دوای ئەوەی دوێنێ محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان و یەكێك لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەكە بە فەرمی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاندرا, بەرپرسێكی پێشوو گۆڕان بە توانجەوە باس لە دەست لە كاركێشانەوەی ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەكات و دەڵێت:” ببارێ و نەبارێ زاوایەكمان فت..”.
عەبدوڵای كوێخا موبارەك، بەرپرسی پێشووی مەكۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان, لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بە توانجەوە باس لە پەیوەندیی خزمایەتیی محەمەد تۆفیق رەحیم و نەوشیروان مستەفا دەكات و دەڵێت:”زاوایەكمان فت..“.
كوێخا موبارەك دەشڵێت:” محەمەد تۆفیق رەحیم بەهۆی زاڵبونی حەز و خوڵیایی پۆست و پلە دەستی لەكاركێشاوەتەوە, بەجۆرێك حەزە ”هێندە زاڵبووە بەسەریاندا، تەنانەت كات و شعووری شاردنەوە و بەبەرداكردنی جلوبەرگێكی درۆینەشیان نییە“.