رۆژنامەنووسێك: پەكەكە لە سلێمانی تونێلێكی بە ژێر دەباشان و ماڵی مام جەلال لێداوە

 

لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە بڕیارێكی تایبەتی قوباد تاڵەبانی ئاسایشی یەكێتی سەرجەم بارەگاكانی پارتی ئازادی نزیك لە پەكەكە و بارەگاكانی دیكەی پەكەكەی لە سنوری سلێمانی داخست, وە رایگەیاند لە پێناو كردنەوەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بە رووی گەشتەكانی وڵاتی توركیا ئامادەن پەیوەندیەكانیان لەگەڵ وڵاتی توركیا ئاسی بكەنەوە, نوسەرێكیش دەنوسێت:” یەكێتی پەكەكەی لە پێناو فڕۆكەخانەیەك فرۆشت خۆ ئەگەر وەك پەكەكە دەڵێت مەترسی لەسەر باشوری كوردستان دورستبكات یەكێتی پەكەكە لە پێناو سلاوێكی توركیا دەفرۆشێت”.
دەروون مەجید رۆژنامەنووسی نزیك لە یەكێتی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسی یەتی:” لە ئێستادا پەكەكە لە نێو سلێمانی و لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین كاری رێكخستنەكانی بە جۆرێك دەكات كە بەردەوام كۆبوونەوەكانی ئەو پارتە چەكدارە لە نێو جەرگەی سلێمانی و بەبەرچاوی یەكێتیەوە دەكرێت”.
ئەو رۆژنامەنووسەی یەكێتی دەشنوسێت:” پەكەكە بە جۆرێك مامەڵە دەكات كە لەو ناوچانەی جێی پێی خۆی كردۆتەوە وەك مەترسیەكی جدی و گەورە لە بەرامبەر یەكێتیدا دەبیندرێت, تیڤیەكی لە نێو سلێمانی هەیە, رادیۆیی هەیە, رۆژ نیە بەسەر سلێمانیدا تێپەرێت لایەنگرانی پەكەكە خۆپیشاندان ساز نەدەن دژی ئەم و ئەو تەنانەت دژ بە یەكێتیش”.
رفاندن و هەڵخەلەتاندنی گەنجانی ئەو ناوچانەو بێدەنگی یەكێتی لە ئاستیدا پێمان دەڵێت بە ئاشكرا بەبەرچاوی یەكێتی پەكەكە تونێلێكی لەژێر دەباشان لێداوە, سەهۆڵەكەی بە قەندیلەوە بەستاوەتەوە”.

Back to top button