بەبەڵگە: جارێكی دیكە فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو
دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جولانەوەی نوێ بە هۆی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتەی سێكس چەد پەرلەمانتار و ئەندامێكی جولانەوەكەی لەسەر سكالای پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ و چەند ئەندمێكی ئەو حزبە دەستگیركرا, دواتر بە كەفاڵەت ئازادكرا, ئەمڕۆ جارێكی دیكە فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو.
بە پێی بەڵگەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە, بە پێی ماددەی 456 كە لە دادگای سلێمانی دەرچووە فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جولانەوەی نەوەی نوێ دەركراوە.
هەروەها خواكورك زانیویەتی بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەكان راسپێردراون بۆ ئەوەی ناوبراو دەستگیر بكەن و رادەستی یاسا بكرێت.