سەركردەیەكی رۆژئاوا: پەكەكە شێرپەنجەیە بۆ گیانی كوردستان دەیانەوێت كوردستان بكەنە گۆڕەپانی جەنگ

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وڵاتی توركیا هەڕەشەی دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی فوراتی كرد لە رۆژئاوای كوردستان, بەرپرسێكی كورد لە رۆژئاوا رایگەیاند پەكەكە نەخۆشیەكی كوشندەیە بەر بووەتە گیانی كورد له ‌هەر شوێنێك دەستكەوتێك بۆ كورد هەبێت كار بۆ تێكدانی دەكەن و كاری سەرەكیشیان دژایەتیكردنی پڕۆژەی نەتەوەییی كوردە, سیاسەتەكانی پەكەكە هانی توركیا بدات رۆژ ئاوا هاوشَوەی عەفرین داگیری بكات.
نەواف حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی ئەنەكەسە لە هەرێمی كوردستان، به ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: ” له ‌هەر شوێنێك دەستكەوتێك بۆ كورد هەبێت پەكەكە هەوڵدەدات تێكی بدات, بووەتە نەخۆشییەكی كوشندەی وەكو شێرپەنجە و بەربووەتە لاشەی كوردە جێبەجێكاری پلانی وڵاتانی دوژمنی كوردە هەموو هەوڵێكیان ئەوەیە پڕۆژەی نەتەوەییی كوردی بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی سەركەوتوو نەبێت.”

ئەو بەرپرسەی ئەنەكەسە دەشڵێت: “‌ ئەگەر شۆڕشێك دژ بە فیكری پەكەكە نەكرێت, شەڕێكی گەورە تووشی كوردستان دەكەن و مەترسیی جددی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان پەیدا دەبێت، چونكە به ‌هیچ شێوەیەك شەڕ لە بەرژوەندیی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان نییە, سەیری كەن ئێستا هەموو كارێك دەكەن بۆ ئەوەی وڵاتان ڕاكێشن بێنە پارچەكانی دیكەی كوردستان وەكو باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

حەسەن باسی لەوەش كرد: “ئەگەر پەكەكە ڕاست دەكات با بچنە باكووری كوردستان و لەوێ خەبات بكەن، نەك بێن كێشە بۆ باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان بنێنەوە، كە ئەوان هیچ كاریان لەو ناوچانە نییە.”

Back to top button