خواكوڕك بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند زیانێكی پڕۆتین بۆ تەندروستی مرۆڤ بڵاوده‌كانه‌وه‌  

لە ئێستادا زۆرێك لە مرۆڤەکان بە تایبەت رەگەزی نێر ئارەزوو دەکەن کە ببنە خاوەنی لەشێکی جوان، بۆ ئەمەش پانە دەبەنە بەر ھۆڵی لەشجوانی و دەست دەکەن بە یاریکردن و پڕۆتین خواردن.

پڕۆتین، چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، پزیشکان ھۆشداری دەدەن کە دەبێت لە ژێر چاودێری کەسی شارەزاو و بڕی پێویست بەکاربھێنرێت، چونکە ئەم زیانە تەندروستییانە بۆ مرۆڤ دروس دەکات.

پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.

ھۆکارە بۆ گەشەی خانەی شێرپەنجەیی.

زیادبوونی چەوری زیان بەخش، و کەمبوونەوەی چەوری سوود بەخش.

خانەکانی جگەر شی دەکاتەوە.

بەرگری لەش کەم دەکاتەوە.

گورچیلەکان لاواز دەکەن.

نەخۆشییەکانی خوێن زیاد دەکات.

Back to top button