ئەندام پەرلەمانێكی یەكگرتوو هێرشی تووند دەكات سەر فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا

خواكوڕك
 
سامی ئەتروشی ئەندام پەرلەمانی پێشووی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر سەردانەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لایی مالیكی دەلێت ئەندام پەرلەمانتار دەبێت نوێنەری میللەتی خۆی بێت دەبێت نوێنەری ئەو كەسانە بێت كە دەنگی پێداون.
 
لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە ئەكاونتی خۆی سامی شەتروشی ئەندام پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەكگرتوو لە نووسینێكی كرمانجی ژوورو دا لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیس بوو دەنووسێت، بەلێ بۆ بریاری سیاسی و هەر پێویستیەكی بە بریاری و پەیوەندی بە سیاسەتكردنی حزبەوە هەبێت بەتایبەت لە بەغدا، چونكە ناكرێت فراكسیۆنێك لە پەرلەمانی عێراق پەیوەندی خۆی لەگەڵ كەسێكی وەكو مالكی ساز بكات كە مووچە و بووجەی ئەو خەڵكەی بریوە كە دەنگی داوەتە ئەو ئەندام پەرلەمانتارانە.
 
سامی ئەتروشی دەشلێت جێی سەرسورمانیە لەگەڵ مالكی كۆببیتەوە بۆ چارەسەر كردنی كێشەی مووچە لەكاتێك هەموو كەس دەزانێت مالكی مووچە و بووجەی كوردستانی بریوە، هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی پێشووی یەكگرتوو دەشپرسێت ئایا چوونی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ لایی مالكی بێ ئاگاداری حزبەكەی خۆیان بووە؟؟!!
 
Back to top button