گازۆ بۆ ئەم نەخۆشیانە چاره‌سه‌ره‌

گازۆ لەبەناوبانگترین جۆری چەرەزە كەرێژەیەكی زۆری ڤیتامین و رەگەزی خۆراكی تێدایە كەپارێزگاری لەتەندروستی لەش و پێست دەكات بۆیە باشترە بخورێت و بدرێتە منداڵان بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەڤیتامین كەهاندەری گەشەو تەندروستییانە.

سوودەكانی گازۆ بریتین لەمانەی خوارەوە.

  1. گازۆ رێژەیەكی زۆری ڤیتامین و مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە كەهاندەری تەندروستی سیستەمی بەرگری و پاراستنی لەشە لەنەخۆشی و پەتاكان.
  2. پارێزگاری لەتەندروستی دڵ و مولولەكانی خوێن دەكات و دەیپارێزێت لەجەڵتەو نەخۆشییەكان.
  3. بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆری دژە ئۆكسانەوە بەسوودە بۆ پاراستن لەنەخۆشییە جیاوازەكانی شێرپەنجە.
  4. رێژەیەكی زۆری ترش و رەگەزی خۆراكی تێدایە كەهاندەری تەندروستی باشە بۆ ژنی دووگیان و پاراستنی كۆرپەلە لەتێكچوونی رووكاری.
  5. هاندەری بەهێزكردنی ماسولكەكان و جومگەكان و هاندەری گەشەی منداڵ و پاراستنیەتی لەشاشبوونی ئێسك.
Back to top button