واتس ئاپ ئەپێكی نوێی دروست كرد پێویست بە ژمارەی مۆبایل ناكات
واتس ئاپ، ئامادەكاری دەكات بۆ راگەیاندنی ئەپێكی نوێ كە پێویستی بە ژمارە مۆبایل ناكات، ئەو ئەپەش لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ئیش دەكات و تایبەتە بە كۆمپیوتەر.
ماڵپەڕی “WABetaInfo”، بڵاوی كردەوە كە كۆمپانیای واتس ئاپی سەر بە كۆمپانیای فەیسبووك، لە هەوڵی پێشخستنی ئەپێكی نوێ دایە كە لەسەر ئینتەرنێت كاری پێ دەكرێت، تەنانەت ئەگەر مۆبایلە زیرەكەكەش بوەستێت، ئەو ئەپە هەر كاری خۆی دەكات و لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.
ماڵپەڕەكە بڵاوی كردووەتەوە كە ئەپە نوێیەكە وا لە بەكارهێنەرانی دەكات دەتوانن لە پێوەندیدا بمێنەوە، تەنانەت ئەو كاتەی مۆبایلەكانیشیان دەگۆڕن، چونكە ئەپەكە تایبەتە بە كۆمپیوتەر و چیتر بەكارهێنەران ناچار نین ژمارە مۆبایل داخڵی كۆمپیوتەر بكەن و لە رێگەی كۆدی تایبەتەوە بیكەنەوە.
ماڵپەڕی “WABetaInfo” كە یەكێكە لەو ماڵپەڕانەی زۆرترین زانیاری دزە پێكراوی كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا بڵاو دەكاتەوە، دەڵێ، هێشتا كاتی راگەیاندنی ئەپە نوێیەكە دیار نییە كە تایبەتە بە كۆمپیوتەرە جێگرەكان و پێویستی بە ژمارە مۆبایل نییە، بەڵام هەر كاتێك راگەیەنرا ئەوا بەكارهێنەرانی واتس ئاپ زۆر زۆر زیاد دەكات كە ئێستە زیاتر لە ملیارێك و نیو خەڵك بەكاری دەهێنن.
جێی باسە لە 2015، واتس ئاپ یەكەم ئەپی تایبەتی بە كۆمپیوتەر راگەیاند، بەڵام تا ئێستە ئیشپێكردنی پێوەست كراوە بە ژمارە مۆبایل و كۆدی تایبەت.