كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كه‌ش و هه‌واو پله‌كانى گه‌رمی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كرده‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 پله ده‌بێت ، له سلێمانی 40 پله ، دھۆك 41 پله ، لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، سبه‌ى سێشه‌ممه 30 ى 7 ى 2019 ، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.