کچێك خۆی لە سەربان هەڵدەدات پاش ئەوەی باوکی گەنجێكی لەگەڵ دەبینی لە گەڕەکێکی شاری کەرکوك

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس و گەواهیدەرەکان ئەمڕۆ دوو شەممە گوتیان بەیانی ئەمڕۆ پیاوێك هەڵساوە بە کوشتنی گەنجێك پاش ئەوەی لە سەر بانی ماڵی خۆی بینیوە لەگەڵ کچەکەی لە گەڕەکی واستی شاری کەرکوك”.

سەرچاوەکە گوتیشی باوکی کچەکە بێ ئەوەی هیچ پرسیارێك بکات چەکی تایبەتی لە جۆری کڵاشنکۆفی سوارکردووە و دەست بە جێ گەنجە لە دایك بووەکەی ساڵی 1998 بەناوی ( م م ك ) کوشتووە و کچەکەی بە هۆی ترس و سامگرتوویی لە ڕووداوەکە خۆی لە سەربان هەڵداوە و بریندار بووە”.

 

Back to top button