سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سریلانکا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2019/7/29 مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیرانجان راناسینگا باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی سریلانکا پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیران کرد و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست .

ئاماژەشی بە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و سریلانکا کرد و گوتی وەبەرهێنەرانی سریلانکا خۆشحاڵن کە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمەکانی سریلانکا لە پیشانگایەکدا لە
هەولێر نیشان دەدرێن .

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ شاندی میوانی روون کردەوە کە لە کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتدایە، گرنگییەکی زۆر بە هەمەچەشنکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بدرێت، بە تایبەتیش کەرتی کشتوکاڵ. هەروەها زەمینەیەکی لەبارتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەڕەخسێندرێت.

Back to top button