بەریتانیا هۆشداریەکی توند دەداتە ئێران
بەریتانیا دەڵێت ، ئەگەر ئێران دەیەوێت وەک ئەندامێکی بەرپرسیار لە کۆمەڵگەی جیهانیدا بناسرێت پێویستە ڕێز لە یاسا نیودەوڵەتیەکان بگرێت و بە زوویی نەوت هەڵگرەکەمان ئازاد بکات .
هاوکات پاپۆڕی شەڕکەری بەریتانی ( دانکن ) هاتە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبیەوە ( فارس )
رۆژی دووشەممە دۆمینیک راب ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وتوێژێکدا بۆ کەناڵی ( ئیسکای ) داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کەشتیەکەیان ئازاد بکات ، ئەگەر ئەم کارە بکات ، واتە ئێران ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتیەکان دەگرێت و بەرپرسیارەتی جیهانیش لە ئەستۆ دەگرێت .
لە چاوپێکەوتنێکی تر دا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕەتی کردوە لە بەرانبەر ئازاد کردنی نەوت هەڵگرەکەی خۆیاندا ، نەوت هەڵگرە ئێرانیەکە ئازاد بکەن و گووتی شتی وا مەحاڵە ، چوونکە ئەوە ئاڵ و گۆڕی کالا نییە ، ئەوە باس لە یاسای نیودەوڵەتی و رێزگرتنە لە یاساکان .