تابلۆی 1988 ی هەڵەبجە بۆ فرۆشتن نییە

 

 

 

 

لە پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاری هەڵەبجە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاگادارییەک سەبارەت بە تابلوی ژومارە 1988 بڵاو کراوەتەوە و تەیدا هاتووە بە فەرمی داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە بەهێچ شێوەیەک ئەو ژمارە نابێت ڕێگەی یاسایی پێبدرێت چوونکە بیرهینەرەوەی ڕۆژی ڕەشی کیمیاباران و هەناسە خنکاندنی 5 هەزار مرۆڤی کوردی بێتاوانە .

 

لە کۆتاییدا دەنووسێت بە سوپاسەوە پێشنیارەکەیان فەبوڵ کرد و ڕەزامەندیان لەسەر دەربڕی .

 

جێگەی ئاماژەیە 16/3/1988رەژیمی بەعسی ڕووخاوی سەدام حسێنی گۆر بەگۆڕ شاری هەڵبجەی دایە بەر ڕەهێڵەی مۆمبی کیمیایی و 5 هەزار هاوڵاتی هەڵبجەی شەهید بوونە قوربانی و 10 هەزار کەسی تریش تا ئێستا بە دەست دەرئەنجامی ئەم تاوانەوە دەناڵێنن .

 

Back to top button