کۆریای باشووری دەچێتە ناو هاوپەیمانی ئەمریکا لە کەنداوای عەرەبی ( فارس )

 

 

 

بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکان بە زوویی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوای عەرەبیدا لە لایەن پاپۆڕێکی شەرکەری کۆریای باکووریەوە پشتیوانی دەکرێت .

 

حکوومەتی ئەمریکا داوای لە وڵاتان کردووە بۆ پاراستنی کەشتیەکانی خۆیان پێویستە بێنە کەنداوی عەرەبیەوە

ئاژانسی رۆیتەرز رۆژی دووشەممە بە پشت بەستن بە ڕاگەیەندنەکانی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە ( سەئوول ) پێشنیاری ئەمریکای بە ئەرێنی وڵام داوەتەوە و بە زوویی پاپۆڕی شەڕکەری ( چ ئۆنگ هانە ) بە رەو گەرووی هورمز دەکەویتە ڕێ .

 

رۆژنامەی ( کۆریایی ) جائە کیونگ لە زمان بەرپرسانی کۆریای باشوورەوە بڵاوی دەکاتەوە ، ئەگەری ئەوە هەیە هاوکات لە گەڵ پاپۆڕی شەڕکەر چەند هەلی کۆپتەرێکی شەڕکەریش بۆ ناوچەی گەروی هورمز ڕەوانە بکرێت .

Back to top button