محەممەد وەتمان : پەکەکە رەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان ناکات ، پێویستە سنووریان بۆ دابندرێت
محەممەد وەتمان ، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان باس لە ڕۆڵی نابەجیی پەکەک دەکات و پەی وایە ئەوان بێ ڕەچاو کردنی دۆخی سیاسی و هەمە لایەنەی باشووری کوردستان ، تەنیا لە پێناو ئامانجەکانی خۆیان ئەسپی خۆیان تاو دەدەن و بوونەتە مایەی کێشەو گرفتی هاوولاتیان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان .
لە بەشێکی قسەکانیدا محەممەد وەتمان دەلێت : بەهۆی پەکەکەوە لە ساڵی 1981 وە تا بە ئێستا قوربانی زۆرمان داوەو و ئێستاش پێوەندی یەکێتی و تورکیا تەنیا لە بەر پێوەندی بە پەکەکەوە ئاڵۆزی تێکەوتووە .
وەتمان لە درێژەی قسەکانیدا دەڵیت لە سەردەمی بەعسیشدا بەم شێوە گوندییەکانی قەندیل تادەگاتە سەرتەکی بەمۆ ئاوایان لێ نەقەومابوو ، چوونکە پەکەکە تەنیا هەر ژیانی بۆ خەڵک تاڵ نە کردووە بەڵکو چەندین جار خەڵکی باشووری کوردستانی لە ( کورتەک و زارگەلی ) کۆمەڵکوژ کردووە ، واتە هەمان سەدام خراپتر بە سەر ئەو گوندانەوەوەیە .
لە کۆتاییدا محەممەد وەتمان دەڵێت ، ئیتر پێویستە سنوورێک بۆ پەکەکە دیاری بکرێت کە چیتر بەم شیوە خۆی نەسەپێنێت ، هەر چەند پەکەکە حیسابێک ئەوتۆ بۆ یەکێتی ناکات .