مایک پۆمپیۆ : خامنەیی لەوە دەترسێت گەلانی ئێران ڕاستیەکان بزانن
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە لەدوای ئەوەی پێشنیارەکەی بۆ سەردانی کردنی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە رەت کرایەوە گووتی : عەلی خامنەیی لەوە دەترسێت کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە راستیەکان تێبگەن .
پۆمپیۆ لە تویتێکدا دەنووسێت ڕاستەوخۆ داوام لە دەسەلاتدارانی ئێرانی کرد بۆ سەردانی کردنی ئەو وڵاتە بەڵام پیشنیارو داواکەم ڕەت کرایەوە .
لە درێژەدا دەنووسێت ، ئێمە هیچ ترس و دڵەڕواکێیەکمان لەوە نییە محەممەد جەوادی زەریف دێتە ئەمریکا ، ئەو ئازادە لەوەی لە ناو ئەمریکادا چۆن قسە دەکات ، ئاخۆ ڕەژیمەکەی خامنەیی تا ئەو ڕادە لاواز بووە کە ئیزنی من نادەن لەوێ قسە بکەم ؟
چی دەبێت ئەگەر خەڵکی ئێران بە ڕاشکاوی لە ڕاستیەکان تێبگەن .