حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل سوپای عێراقی چەککرد
لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندەوەی حەشدی شەعبی و سەرجەم گرووپە میلیشاییەکانی دیکەی دەرکرد، بەڵام تا ئەمڕۆ حەشدی شەعبی لە چەند پارێزگایەک دەسەڵاتێکی ڕەها هەیە،بەجۆرێک بەرپرسێكی حكومەتی عێراق لە پارێزگای بابل ئاشكرای كرد چەكدارەكانی میلیشیای حەشدی شەعبی ڕێگەیان نەداوە هێزێكی سوپای عێراق بچنە نێو شارۆچكەی “جەرف سەخەر” لە سنووری پارێزگای بابل.
میدیا عێراقیەکان لە زاری بەرپرسێکی سوپای عێراق گواستویانەتەوە، کە سوپای عێراق ویستویەتی ئەمڕۆ بچێتە نێو شارۆچکەی جەرفەی سەخەر لە سنوری پارێزگای بابل، بەڵام بەر لەوەی لە سنووری شارۆچكەكە بچنە ژوورەوە، میلیشیایەكی حەشدی شەعبی ڕێگری لێ كردوون، بەم هۆیەوە هێزە عێراقیەكە ناچار بووە بگەڕێتەوە.
بەرپرسە سەربازیەکەی عێراق ئاشکرای کردووە، کە هێزە سەربازیەکە بۆ پاسەونی شاندێکی حکومەت چونەتە ئەو شارە، بەڵام حەشدی شەعبی تەنها رێگای بەشاندەکە داوە ڕێگریا لە چونە ژووری پاسەوانەکیان کرد.
هێزەكەی سوپای عێراق بۆ پاسەوانیكردن لە شاندێكی مەدەنی حكوومەت سەردانی شارۆچەكەیان كردبوو، بەڵام حەشد تەنها ڕێگەی بە شاندە بەرپرسەكەی حكوومەت دابوو.
میلیشیاكانی حەشد لەوەتەی 2014وە دەستیان بەسەر شارۆچكەكەی باشووری بەغدادا گرتووە، كە بەر لە پەیدابوونی داعش، ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە 100 هەزار كەس بوون و ئێستەش كە لە ئاوارەییدا دەژین، حەشد ڕێگە بە گەڕانەوەیان نادات، ئەمەش جگە لەوەی سەرچاوەی ئاگەدار باس لە هەبوونی بەندیخانەی نهێنی حەشد لەو شارۆچكەیەدا دەكەن، بەڵام حكوومەتی عێراق تا ئێستەش هیچ دەسەڵاتێكی بەسەردا نیە.