سەرۆك وەزیران پەیامێك ئاراستەی شای سعوودییە دەكات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودییە دەکات.

ئەمڕۆ دوو شەممە ۲۹ـی تەموز، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای عەرەبستانی سعوودی كرد بە بۆنەی كۆچی دوایی میر بەندەر بن عەبدولعەزیزی براگەورەیەوە.

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی شا سەلمان و بنەماڵەی شانشینی ئەو وڵاتە كرد و هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی شاهانە دەربڕی، هیوای خواست خوای گەورە میر بەندەر بە بەهەشت شاد بكات و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەیان ببەخشێت.

Back to top button