گوتەبێژی یەکێتی: تا کۆتای ئەمساڵ کۆنگرەی یەکێتی دەبەسترێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەمەبەستی تاوتوێکردنی کۆنگرەی حزبەکەی کۆبوویەوە، دوای کۆتاهاتنی کۆنگرەکە وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند:” بڕیار درا تا كۆتایی ئەمساڵ حزبەكە كۆنگرە ببەستێت”.
لەتیف شێخ عومەر گوتەبێژی فەرمی، رایگەیاند:” کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دیار کردنی کاتی بەستانی کۆنگرە، بەپێی بڕیارەکانی کۆبوونەوە دەبێت تا پێش كۆتایی ئەمساڵ 2019، كۆنگرەی یەكێتی بەسترابێت”.
گوتەبێژی یەکێتی ڕاشیگەیاند:” ئامانج لە بەستنی كۆنگرە دوو ئەركە، یەكێكیان پێداچوونەوەی سیاسەتەكان و داڕشتنی سیاسەت و پەیڕەو پرۆگرامێكی نوێ و هەڵبژاردنی سەركردایەتی.
ڕۆژنامەنوشێکیش دەلێت:” کۆنگرەی جێکردنەوەی لاهورو بافێلە لەنێو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کۆنگرەی هاتنەپێشی گرووپێک و ناردنەماڵەوەی گرووپێکی دیکەی یەکێتیە، پێویست بە کۆنگرە ناکات من پێتان دەلێم کێ دەردەچێت یان نا خۆ گرووپەکان دیارن.