پارێزگاری هەولێر: کونسولخانە و نوێنەرایەتیەکانی وڵاتان تێکدانی دۆخی ئەمنی هەولێر بە هێلی سور دەزانن
دوای ئەوەی سەرکردەیەکی پەکەکە ڕایگەیاند کە ناهێلن باشوری کوردستان ئازادبێت، یەک ڕۆژ بەر لەو لێدوانە ڕووداوێکی تەقەکردن لەهەولێر روویدا، پاش دەستگیرکردنی تاوانباران دانپێدانانەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە پەکەکە لەپشت کردەوە تیرۆریستیەکە بووە، پارێزگاری هەولێریش ڕایگەیاندووە نوێنەرانی وڵاتانی دەرەوە پێیان گوتین تێکدانی دۆخی هەولێریان بەلاوە هێڵی سوورە.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، لەبارەی رووداوەکەی ڕێستوورانتی (هۆقەباز) ڕایگەیاند:”
ئەگەر چی ڕووداوێکی زۆر ناخۆش بوو، بەڵام متمانه‌ی خه‌ڵک زیاتره لە کرده‌وه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه، خۆشبه‌ختانه هێزه ئه‌منییه‌کان له ماوه‌ی ٧٢ کاتژمێردا تاو‌انبارانیان ده‌ستگیر کرد، بۆیه خه‌ڵک بڕوا و متمانه‌ی زۆریان هه‌یه به دامه‌زراوه‌کانی کوردستان و ژیانی هەولێر ئاساییه و دوای رووداوه‌که‌ش متمانه‌ی خه‌ڵک به هێزه ئه‌منییه‌کان زیاتر بووه“.
پارێزگاری هەولێر ئاشکراشی کرد:” پاش رووداوەکە نوێنەرایەتی وڵاتان پێیان ڕاگەیاندین شێواندن و تێکدانی ئارامیی شاری هه‌ولێر، هێڵی سووره و به‌رپرسیارێتیی ئێمه‌یه ژیانی خه‌ڵک بپارێزین و ئارامیی هه‌ولێر گرنگیی خۆی هه‌یه به لای کونسوڵخانە و نوێنه‌رایه‌تییە‌کانه‌وه“.