جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: داوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات بۆ کەرکووک
لەگەڵ ئەوەی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق رێککەوتن لە بارەی بەهاوبەشی بەڕێوەبردنی کەرکووک لەلایەن هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئەم مەبەستە پێنج لێژنە لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهاتوون، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق، جەخت لە گهڕانهوهی هێزی پێشمهرگه بۆ ناوچه كوردستاییهكان دەکاتەوە
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بارەیەوە ڕایگەیاندووە:” ئێمە لەپەرلەمانی عێراق داوامانکردووە، پێشمەرگە و سوپای عێراق بەهاوبەشی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بپارێزن.
له ئێستادا لیژنەیەکی باڵا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لیژنەیەکی باڵا لە حکوومەتی عێراق، گفتوگۆکانیان بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بە ھەڵپەسێردراوی لە نێوان ھەولێر و بەغدا ماونەتەوە، گەڕانەوەی پێشمەرگە و پرکردنەوەی بۆشايی ئەمنی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، یەکێکە لەو دۆسیانهی ئەو دوو لیژنە باڵایە گفتوگۆی لەسەر دەکەن.