دەستەی دەستپاکی: داوای دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە گەندەڵی لە حکومەت دەکات

 

دوای ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێگهات، کە بڕیارە دوای کۆتا هاتنی پشووی پەرلەمانی کوردستان یاسای چاکسازی پەسەند بکرێت، بەمەبەستی رێگری کردن لە گەندەلی دەستەی دەستپاکی پێشنیازی دامەزراندنی دادگایەکى تایبەت بە رووبەرووبونەوەی گەندەڵی دەداته حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پرۆژەکە راده‌ستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كراوه‌.

مشیر ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاندوە:” پێشنیاری دامەزراندنی دادگایەکى تایبەت بە رووبەرووبونەوەی گەندەڵی دەدەینە حکومەت کە مەبەست لێی بۆ زوو یەکلایی كردنه‌وه‌ی کەیسەکانی گەندەڵیە.

ئەندامێکی تری دەستپاکی هەرێم ڕایگەیاندووە:” یه‌كێك له‌ خاڵه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی کارنامەی کابينەی نۆیەم رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و چاکسازی گشتیە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتودا, دامەزراندنی ئەم دادگایەش دەبێتە هۆی زوو یەکلایی كردنه‌وه‌ی کەیسەکانی گەندەڵی، بەڵام تا ئێستا میکانیزمی دامەزراندنی دادگاکە و یاساکەی دیاری نەکراوە، دەبێت دوای رێکارە یاسایەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران بدرێتە پەرلەمان تا پەسەندی بکات.

Back to top button