نه‌وتی هه‌رێم به‌بێ خه‌رجی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێت
خواكوڕك
هه‌ریه‌كه‌له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پرۆژه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكان و یه‌كێتی به پرۆژه‌یه‌كی ناروون، روویانكردۆته به‌غدا و پێشبڕكێیانه بۆ شیرینكردنی خۆیان له‌به‌رچاوی مالكی و عه‌بادی.
شاره‌زایه‌كی ئابووری چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، “یه‌كێتی خه‌رجیه‌كی زۆر و قورساییه‌كی زیاتر له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم دروست ده‌كات، و هێلكه‌یه‌كی سپیكراویش پێشكه‌شی به‌غدا ده‌كات”.
ئه‌و شاره‌زایه له‌باره‌ی وورده‌كاری پرۆژه‌كه‌وه ده‌ڵێت، “له پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی خه‌رجیه‌كانی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێم هه‌ر له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه و نه‌وته به‌رهه‌مهاتووه‌كه‌ش به خاوی بۆ به‌غدا ده‌چێت”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “پێشتر سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاندووه كه خه‌رجیه‌كانی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه له نێوان 15-20 دۆلاره بۆ هه‌ربه‌رمیلێك، ئه‌مه‌ش خه‌رجی مانگانه‌ی حكومه‌ت بۆ ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌گه‌یه‌نێته زیار له 200 ملیۆن دۆلار”.
بڕیاره رێكه‌وتنێكی نه‌وتی له نێوان حكومه‌تی هه‌ولێر و حكومه‌تی به‌غدا بۆ ساڵی 2017 و له چوارچێوه‌ی بووجه‌ی عێراق ئه‌نجام بدرێت، به پێی پرۆژه‌كه، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت رۆژانه 550 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت