خواردنی ھەرمێ ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه‌

ھەرمێ میوەیەکی بەتامە و ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە،لەگەڵ بوونی کۆمەڵێک لە ڤیتامین و کانزا لەم میوەیەدا،لەبەر ئەوە ئامۆژگاری دەکرێیت بە خواردنی ئەم میوەیە لە بەربوونی کۆمەڵێک سودی:
١-ھەرمێ ترشی فۆلیک،و ڤیتامینی جۆراوجۆری تێدایە بە ڕێژەیەکی زۆر وەک ڤیتامین (A،C،K،B2،B6) لەگەڵ بوونی ڕیشاڵ ھەربۆیە خواردنی ھەرمێ بۆ خانمان لە قۆناغی دووگیانی و لە پاش دووگیانی زۆر بەسودە،لەگەڵ بونی ڕێژەیەکی زۆر کانزا لەم میوەیەدا کە زۆر گرنگە بۆ مێشک،کۆئەندامی بەرگری.
٢-ھەرمێ مادەی “Boron ” تێدایە،ھەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی کالسیۆم لە لەشدا و سنورێکیش بۆ لاوازبوونی ئێسک دادەنێت.
٣-خواردنی ھەرمێ بۆ گەدە زۆر بەسودە ، سنورێک بۆ شێرپەنجەی گەدە و سیەکان دادەنێت،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ترشی “Hydroxy cinnamic” لە ھەرمێدا.
٤-ماددەی “کیرسیتین”ی تێدایە ،ئەم دژە ئۆکسانە پارێزگاری لە تەندروستی دەمارەکان دەکات،مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە.
Back to top button