ماگوایەر لە پێناو گۆاستنەوەی بۆ مان یونایتد فشار دەخاتە سەر یانەی لیستەر سیتی

هاری ماگوایەر، بەرگریکاری یانەی لیستەر سیتی، بەردەوامە لە فشار کردن لە سەر بەڕێوبەرایەتی یانەکەی تا ڕێگەی پێ بدەن بڕوات بەرەو ڕیزەکانی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی.

یانەی مان یونایتد یەکێکە لەو یانانەی کە زۆر گرنگی دەدات بەم بەرگریکارەو لە هەموو یانەکانی دیکە نزیکترە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ماگوایەر لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانانی هاویندا.

سەبارەت بە ماڵپەری دەیلی مەیلیش کە دووپاتی کردەوە ئەم یاریزانە فشارێکی زۆری کردووەتە سەر یانەکەی تا ڕیزەکانیان جێ بهێڵێت.

جێگەی باسە کە ئەم بەرگریکارە بەشداری ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکرد بە بیانوی پێکان کە وا دەر دەکەوێت وەک باساوێک وا بڵێت .

یانەی لیستەر سیتی بڕی 89 ملیون پاوەنی داناوە بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ماگوایەر گەر هاتوو لە یانەکە ڕۆیشت.

Back to top button