ساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی لەسەر ماڵان و 17 قوربانی لێ کەوتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی پیشان درا ساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی و تۆپەڵە ئاگرێکی زەبەلاحی لێ بەرز بوویەوە لە ناوەڕاستی ناوچەیەکی نیشتەجێ بوون لە نزیك شاری ڕوالبەندی باکووری ڕۆژهەڵاتی پاکستان

فڕۆکە جەنگیەکە پاش هەڵفڕینی بە مەبەستی مەشق و ڕاهینان بە چەند خولەکێك کەوتە خوارەوە و تێکشکا و لە ئەنجام دا 5 سەر نشینی فڕۆکەکە کوژران جگە لە 12 کەسی دیکەی سڤیل

یەکێ لە دانشتوانی ئەم شارە گوتی خوشکم و مێردەکەی و هەر سێ منداڵەکانی کوژران لەم ڕووداوە ولە لایەکی دیکەوە تیمێکی بەهانا هاتنی سەربازی و شارستانی توانیان 12 بریندار بدۆزنەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان بکرێن و تا ئێستا هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە ڕوون نەکراوەتەوە

Back to top button