پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی نائاسایی ئەنجام دەدات

بڕیارە ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام بدات و ڕۆژی شەموو دەنگ بە پڕۆژە یاسای بەجینۆساید ناساندنی ئێزدییەكان بدات.

شوان کەریم زراری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان “خواکورك”ـی ڕاگەیاند، پەرلەمانی كوردستان لەو چەند ڕۆژە كۆدەبێتەوە، لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان تایبەت دەبێت بە پڕۆژە یاسای بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانەی بەرانبەر ئێزدییەكان كراوە لە سێی ئاب.

زراری زیاتر گوتی، بۆ خوێندنەوەی سێیەمی پڕۆژە یاساکە، رۆژی شەمووی هەفتەی داهاتووش جارێکی تر پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رێک دەخاتەوە.

پڕۆژە یاسای بە جینۆساید ناساندنی ڕۆژی سێی ئابی ۲۰۱٤ وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان، كە لەدانیشتنی ئاساییی ژمارە ۱٤ی ڕۆژی ۱۱ی تەمووز خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، هەردوو لیژنەی كاروباری یاسایی و لیژنەی كاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی ئامادەكراوە و لە پەرلەمانی كوردستان دوای خوێندنەوەی لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمان ئاراستەی لیژنەكان كرا.

Back to top button