قەرەچەکانی کوردستان داوای کارتی نیشتیمان دەکەن
نوسینگەی مافی مرۆڤ سەر بە یۆنامی گفتوگۆیەکی ئەنجام دا لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی ئێزیدی و قەرەجەکان بۆ دەست نیشانکردنی ئەو پێویستیانەی کە پەیوەندیان هەیە بە کەمینەکان لە هەرێمی کوردستان و ئەو پشتیوانیەی کە نووسینگەی مافی مرۆڤ لە توانای دایە دابینی بکات بۆ حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە
لە بەیاننامەی یۆنامی هاتووە کە قەرەجەکان داوای پشتیوانیان لێ کردوون بۆ بەدەست هێنانی کارتی نیشتیمانی و بەنیازن تیمێك پێك بهێنن لە نوێنەرانی ئێزیدی و قەرەجەکان بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و هەرچەندە قەرەجەکان ڕگەزنامەی عێراقیان هەیە بەڵام بەهۆیەکی نادیار بێ بەش کراون لە کارتی نیشتیمانی