فرۆكه‌ جه‌نگیيه‌كانى توركیا بۆردومانى گوندی پیرۆزانایان له‌ده‌ڤه‌ری ئامێدی كرد

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای توركیا له‌ گووندێكی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی دوو ئۆتۆمبێلی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یان كرده‌ ئامانج .

ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی قەزای ئامێدی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای توركیا بۆ یه‌كه‌مجار گووندی پیروزانای سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدیان بۆردومان كرد

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، له‌و رووداوه‌دا دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌یان كراونه‌ته‌ ئامانج، به‌ هۆی بۆردومانه‌كه‌ یه‌ك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان له‌كار كه‌وتووه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه‌ش‌ سووتاوه‌. دیاره‌ تا ئاماده‌ كردنی ئه‌م هه‌واله‌ ئێستا زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌م بۆردومانه‌ ئاشكرا نه‌كراون.

1

Back to top button