نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 1/12/2016 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 52 دۆلار و 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌‌ له‌ كاتێكدا دوێنێ دوای نیوه‌ڕۆ به‌ 48 دۆلار و 36 سه‌نت بوو.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت دوێنێ وڵاتانى ئه‌ندام له‌ رێكخراوى ئۆپێك گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنی نرخی نه‌وت به‌ ئاسته‌كانی 60 دۆلار.

به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له‌ رێكخراوى ئۆپێك، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌مده‌كرێته‌وه‌ و به‌م پێیه‌ش كۆی به‌رهه‌می رێكخراوه‌كه‌ له‌ 32.5 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌ تێناپه‌ڕێت.

Back to top button