سینات نەیتوانی ڤیتۆی ترەمپ ڕەت کاتەوە ، فرۆشی چەک  بە سعوودیا بەردەوام دەبێت

 

 

 

سیناتی ئەمریکا نەیتوانی ڕێگر بێت لە فرۆشتنی چەک و چۆڵی پێشکەوتوو بە سعوودیا و ڤیتۆی ترمپ سەرکەوت .

 

رۆژی سێشەممە نوێنەرانی ئەنجوومەنی سیناتی ئەمریکا بۆ هەڵوەشانەوەی ڤیتۆی سەرۆک کۆماری لە هەمبەر بەردەوامی فرۆشتنی چەک بە سعوودیا کۆبوونەوە بەڵام ٤٦ سیناتۆر پشتیوانیان لە ترمپ کرد و نەکرا ڤیتۆکەی هەڵوەشێتەوە .

جێگەی باسە ئەو کاتەی ناڕەزایەتی بۆ فرۆشتنی چەک بە سعوودیا هاتە ئاراوە ترمپ  بڕیارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەران و سیناتی ڤیتۆکرد و رێگر بوو لەوەی نەتوانن چەک بە سعوودیا بفرۆشن

Back to top button