ئاخۆ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا چەند هەزار کەس بوونەتە قوربانی شەڕی ناوخۆیی ئەفغانستان

 

 

 

 

نزیک بە ٤هەزار کەس لە شەڕی ناوخۆیی ئەفغانستان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ بوونەتە قوربانی

 

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کوژرانی خەڵکی سڤیل دوور لە هەر چاوەڕوانییەک بەردەوامە

 

نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ( یوناما ) لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرای دەکات لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ تا کو ئێستا ٤ هەزار خەڵکی بێتاوان بوونەتە قوربانی شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە .

 

رۆژی سێشەممە نەتەوەیەکگرتووکان ڕایگەیاند لانیکەم ٣ هەزارو ٨١٢ کەس بە هۆی شەڕی ناوخۆیی کوژراوون ، بەڵام بەوحاڵەشەوە لە چاو ساڵی پار کەمی کردووە .

لەو ڕاپۆرتەدا دەردەکەوێت چالاکی  سەربازانی حکومی و ئەو چەکدارانەی لە ژێر فەرمانی ناتۆدا بەرێوەیان بردووە هۆکاری سەرەکی زیاتری کوژرانی  خەڵکی سڤیل بوون .

Back to top button