سۆران دەبێتە خاوەن نووسیگەی پاسپۆرت
بە پێی ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق، دەڤەری سۆران دەبێتە خاوەن نووسینگەی تایبەتی پاسپۆرت .
هەرلەمبارەوە کرمانج عێزەت، قایمقامی سۆران بە میدیاکانی کوردستانی و عێراقی ڕاگەیاند ئەمڕۆ لیژنەیەکی تایبەت لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بۆ دەستنیشانکردنی شوێن و کارە هونەریەکانی ئەم بابەتە سەردانی سۆرانیان کردووە .
لە درێژەدا وێرای ئەوەی دەڵێت شوێنی تایبەتمان بۆ نووسینگەی پاسپۆرت دایاری کردووە باس لەوەش دەکات وەزارەتی ناوخۆی هەرێم پێداویستیەکانی بۆ دابین دەکات و کارە هونەریەکانیش دەکەوێتە ئەستۆی پاسپۆرتی هەولێر
جێگەی ئاماژەیە مانگی ٧ ی ٢٠١٩ ناسر هەرکی پەرلەمانتاری کوردو بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە نامەیەکدا داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردبوو بۆ کار ئاسانی خەڵکی ئەم دەڤەری پێویستە نووسیگەی تایبەتی پاسپۆرت لە سۆران بکرێتەوە