لەبەرامبەر سوكایەتی كردن بە ئاڵای كوردستان مووسەننا ئەمین لەناو پەرلەمانی عێراق بەتووندی هاتە دەنگ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، مووسەننا ئەمین لە دانیشتنی پەرلەماندا داوا لە سەرۆكوەزیرانی و وەزیری بەرگری عێراق دەكات دەست بەجێ سزایی یاسایی ئەو ئەفسەرە بدەن كە سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان كرد لە بەردەم كەسوكاری ئەنفاڵكراواندا لەبیابانەكانی سەماوە”.

دوای ئەوەی ئەفسەرێكی دوو ئەستێرە سوكایەتی بە كەس و كاری ئەنفالكراوەكان دەكات لەبەردەم راوێژكارەكانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، مووسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراقدا رایگەیاندووە”لە دانیشتنی پەرلەماندا داوامکرد سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری سزای ئەو ئەفسەرەی بدەن کە رێگەی نەدا کەسوکاری ئەنفالکراوان لە سەماوە ئاڵای کوردستان لە مل بکەن، تاوەکو کەسی دیکە سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان نەکات”.

هەروەها مووسەننا ئەمین راشی گەیاندووە”لە سەرەتای دانیشتنەکەی پەرلەماندا داوای قسەکردنم کرد لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی بۆم نێردرابوو، کە تێیدا ئەفسەرێک سووکایەتی بە هەست و شعوری ئەنفالکراوان دەکات، لەناو گۆڕی بەکۆمەڵ و ئەو هەموو ئێش و ئازارەدا چاوی بڕیوەتە سەر ئاڵای کوردستان لەسەر شانی یەکێک لە کەسوکاری قوربانیان. من گوتم ئەمە سووکایەتییە بە نەتەوەی کورد و بە ئاڵای کوردستان کە ئاڵایەکی دەستوورییە لە عێراقدا و دەبێ لە هەموو شوێنێک رێزی لێبگیرێت، دەشلێـ”ئەوە دروستکردنی فیتنە و دووبەرەکییە لەناو عێراقدا، لەکاتێکدا لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزیی هەیە. داوامکرد لەوەی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی عێراق سزای یاسایی ئەو ئەفسەرە بدەن، تاوەکو کەسی سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان نەکات. هەروەها باسی ئەوەم کرد چەند رۆژێک لەمەوبەر لە تورکیاش گەنجێکی کوردستان هەر لەبەرئەوەی ئاڵای کوردستانی لەسەر شان بووە لێیدراوە، وەزارەتی دەرەوەش دەبوو هەر لەبەر ئەوەی هاووڵاتییەکی عێراقییە و لێیدراوە دەبوو قسەی لەسەر بکردایە”.

هەرەوەها دەشلێـ”جێگری سەرۆکی پەرلەمان حەسەن کەعبی پێی باشنەبوو ئەو موداخەلەیە لە راگەیاندن بڵاوبکرێتەوە، لەسەر ئەوە بووە مقۆمقۆ بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی کوردستان هاتینەدەرەوە و دانیشتنەکە نیسابی یاسایی نەما. دواتر جێگری سەرۆکی پەرلەمان (.د بەشیر حەداد) داوای لێکردم بچمەوە دانیشتنەکە و هەمان موداخەلە بکەم بەڵام هەندێ وشەی لێ لاببەم لکە بەو سەربازەم گوتبوو نەخۆشە و رەگەزپەرستە و کێشە دەوروژێنێت. منیش جارێکی دیکە قسەکانم کردەوە و بڕیارە ئەمڕۆ بڵاوبکرێتەوە، د. موسەننا ئەمین دەشڵێت “سەرۆکی پەرلەمان داوای لە من کرد نووسراوێکی بۆ بنووسم تاوەکو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروستبکرێت و منیش نووسراوەکەی ئاراستە دەکەم”.

 

Back to top button