سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندی باڵیۆزخانەی هۆڵەندا دەکات

 

 

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیس ڤۆڵتەرز و شاندی یاوەری لە بالیۆزخانەی هۆڵەندا لە عێراق کرد .

 

ماتیس ڤۆڵتەرز باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق هاوکات کە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد بە بۆنەی دەستبەکار بوونی کابینەی نوێ ، پشتیوانی وڵاتەکەی  لە کابینەی نوێ دەربڕی و گووتی وەک بەشێک لە هێزی هاوپەیمانان لە مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین .

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بە وەبەرهێنانی کشت و کاڵی دا و لەم بووارەشەوە بەڵێنی هاوکاری هۆڵەندای ڕاگەیاند .

 

مەسرور بارزانی بە سپاسێکی تایبەتەوە لە هاوکاری هەمە لایەنەی هۆڵەندا گووتی ئێمە چاوەڕوانیمان لە دۆستەکانمان هەیە ، هاوکاری حکومەت بن بۆ گەشەپێدانی هەموو بووارەکان بۆ ئەوەی بە یەک سەرچاوەی داهات داهاتوومان نەخەینە مەترسیەوە .

Back to top button