لەگەڵ دەستپێکی دانوستاندنە بازرگانیەکان،  تڕەمپ هێرش دەکاتە سەر چین هاوکات

 

 

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ سێ شەممە هێرشی کردە سەر چین هاوکات لەگەڵ دەستپێکی دانوستاندنە بازرگانیەکان لە شەنگەهای لە نێوان نوێنەری هەردوو لایەن

 

ترەمپ لە تویتێکدا  دەنووسێت  هەمیشە ڕێکەوتنەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەگۆڕن و لەوانەیە چاوەڕێی هەڵبژاردنی داهاتوومان بکەن لە 2020 بۆ ئەوەی سەرۆکێکی دیموکرات ببینن وەکو ” جۆی خەوتوو ”  ئەمەش ئاماژەیەك بوو بۆ کاندیدی دیموکراتەکان جــۆ بایدن

 

کۆبوونەوەکان لە ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە لە پایتەختی ئابووری چین بەڕێوەدەچێت و یەکەم کۆبوونەوەی ڕوبەڕووە لەنێوان هەردوو لایەن لەپاش شکستی دانوستاندنەکانی ئایاری ڕابردوو

Back to top button