ئەمریکا بە فەرمی داوا لە ئاڵمانیا دەکات بێتە پاڵ هێزی هاوبەشی پارێزگاری دەریایی گەرووی هورمز

 

 

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەرلین رۆژی سێشەممە رایگەیاند ، وڵاتەکەی بە فەرمی داوای لە ئاڵمانیا کردووە وەک هێزی هاوبەشی پارێزوانی دەریایی بێتە کەنداوی عەرەبی ( فارس )  و گەرووی هورمز

ئەمریکا

وتەبێژی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەرلین هەروەها گووتی : ئێمە بە فەرمی داوامان لە ئاڵمانیا کردووە لە گەڵ پاریس و لەندەن بە هاوئاهەنگی بێتە گەروی هورمزەوە ، بۆئەوەی بتوانین وڵامی هەر هەڕەشەیەکی ئێران بدەینەوە ، هەروەها گووتی ئەندامانی حکومەتی ئاڵمانیا دەڵین دەبێت بە هەرچۆنێک بێت ئاسایشی گەرووی هورمز بپارێزرێت ، پرسیار ئەوەیە کێ و چۆن ئەگەر خۆیان بەشدار نەبن .

Back to top button