بەرەی عەرەبی لە کەرکوك لاری هەیە لەسەر بڕیاری باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق دەربارەی مادەی 140

 

 

بەرەی عەرەبی یەکگرتوو لە کەرکوك ئەمڕۆ سێ شەممە بە توندی ڕەخنەی گرت لە بڕیاری دادگای ئیتیحادی دادوەری کە دانیـنا بە بەردەوامی مادەی 140 لە دەستووری عێراق و لە بەیاننامەیەکی بەرەی عەرەبی دا هاتووە ” مادەی 140 لە دەستووری عێراقی مادەیەکی مردووە و کاتێکی بۆ دانرابوو کە پەرلەمان کاری لەسەر بکات تا  31 / 12 / 2007  و سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەهدیان تومەتبار کرد بە ڕادەست کردنی نەوتی کەرکوك بۆ هەرێم بێ بەرامبەر

 

لە بەیاننامەیەکی وتەبێژی فەرمی دادگای باڵا ئێیاس ئەلساموك گوتی دادگای ئیتیحادی باڵا بە سەرۆکایەتی دادوەر میدحەت مەحموود و ئامادەبوونی دادوەرە ئەندامەکان دانیشتنی خۆی بەست بۆ بە دواچوونی داوای ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ شیکردنەوەی مادەی 140 لە دەستوور لە ڕووی بەردەوام بوونی یاخود ڕاگرتنی

Back to top button