مەسرور بارزانی : حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەموو خەڵکی کوردستانە
ئەمڕۆ سێشەممە ، سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی نشتیمانی و شاندی یاوەری لە لایەن مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێ کرا
سەعدی ئەحمەد پیرە بە بۆنەی دەست بەکار بوونی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی کرد و پشتیوانی حزبەکەی بۆ بەرەوە پێشچوونی بەرنامەکانی کابینەی نوێ دەربڕی
لەم دیدارەدا مسرور بارزانی ڕای وابوو حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەموو چین و توێژێکی کوردستانەو جیاوازی نابێ لە نێوان هاووڵاتیان بکرێت و حزبەکانیش بە پێی توانا دەبێت یارمەتیدەری حکومەت بن بۆ بەرە پێش چوونی خۆشگوزەرانی هاوواتیانی کوردستان و گەشانەوەی زیاتری ئابووری و هەنگاوە سیاسیەکان