لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا چەندین بابەت تاوتوی کران
ئەمرۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دانووستانەکانی هەفتەی ڕابردووی نێوان شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و بەغدای تاوتوێ کرد کە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان لە سەر پرسی نەوت و گاز و بوجە و کێشە داراییەکان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی لە خۆ گرتبوو ، بۆیەش هەموو وردەکاریەکان بە تێری و تەسەلی قسەی لە سەر کرا ، تا بتوانن لە درێژەی دانووستانەکان ڕێگاچارەی گونجاو پیشنیار بکرێت
.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا چۆنیەتی دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە لە هەرێمی کوردستان قسەی لە سەر کرا کە بەشێکی گرینگی بەرنامەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە پرۆسەی چاکسازیدا
ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی وەزارەتەکان و هەموو دامەزراوەکانی سەر بەو وەزارەتە وەک بنەمایەکی وەزارەتی دارایی ئابووری ، بە پێویست زاندار بە شەفافیەتێکی تەواوەو پێداچوونەوەی پێدا بکرێتەوە .
هەروەها پرۆژە یاسای چاکسازی خانە نشینی ودەرماڵە و مووچە و هەموو تەوەرەکانی تری سەر بەم باسە ، وەک بریار درا دەبێت قسەی لە سەر بکرێت و بۆ پەرلەمانی کوردستان بگەڕێندرێتەوە .
لە کۆتاییدا ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە بووارەگشتیەکانی شارەوانی و گەشت و گوزار وتەندروستی و ناوخۆو دەستەی ژینگە، ڕای وا بوو دەبێت بە هاوئاهەنگی زیاتر بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و گەشتیاران کار بکرێت .