كەمال كەركووكی: دانانی پارێزگارێك بۆ كەركووك هیچ سودی نیە تا دۆخەكە ئاسایی نەكرێتەوە
دوای ئەوەی كەركووك لە 16ـی ئۆكتۆەبیر 2017 بە هۆی حیانەتی لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیر كرا لەوكاتەوە تا ئێستا شارەكە بە حوكمی سەربازی بەرێوەدەَچێت, رووبەرووی تەعریب بووەتەوە, سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك/ گەرمیانی پارتی، ئاماژە بەوە دەكات تا دۆخی كەركوك ئاسایی نەكرێتەوە، دانانی پارێزگار بۆ ئەو شارە هیچ سودێكی نابێت، جەخت لەسەر ئەوەشدەكاتەوە مەسەلەی دانانی پارێزگار بۆ ئەنجومەنی پارێزگا جێهێڵراوە.
كەمال كەركوكی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك / گەرمیانی پارتی رایگەیاندووە”مەسەلەی دانانی پارێزگاری نوێ بۆ كەركوك لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگادایە، لیستی برایەتی و لیستەكانی تر بڕیار دەدەن كە پارێزگار چۆن هەڵبژێردرێت و كێ هەڵبژێردرێت، چونكە ئەو دەسەڵاتە بەپێی یاسا لای ئەوانە.”
كەمال كەركووكی دەشڵێت”دەبێت كەركوك ئاسایی بكرێتەوە، ئینجا بابەتی پارێزگار یەكلایی بكرێتەوە.”
لە بارەی دانانی پارێزگاری نوێ بۆ كەركوك كەمال كەركوكی گوتی”ڕای شەخسی من وایە، هەركەسێك بكرێتە پارێزگار، جا كەسەكە بەتوانا بێت یان بێ توانا، لەم دۆخەدا هیچی پێ ناكرێت و دەشتوانن سوكایەتی پێ بكەن، بۆیە هەوڵی ئێمە بۆ ئاساییكردنەوەی شارەكەیە.”

دەربارەی ئەنجامی گفتووگۆكانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر دۆخی كەركوك، بەرپرسەكەی پارتی باسیلەوەكرد،گفتووگۆكان بەردەوامیان هەیە، وتی”چاوەڕوانی ئەنجامی باش دەكەین، لەكاتی خۆیدا مەسەلەكان بۆ خەڵكی كوردستان بڵاودەكەینەوە.”