بێ ڕێزی ئەفسەرێکی عێراقی بە ئاڵای کوردستان هەڵویستی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لێکەوتەوە
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر بێڕێزی ئەفسەرێکی عێراقی بە ئاڵای کوردستان لە کاتی سەردانی کەس و کاری ئەنفال بۆ سەر کۆڕەبەکۆمەڵەکانی سەماوە هەڵویستی گرت و ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وێڕای بە تووندی ئیدانە کردنی ئەم هەڵوێستە شۆڤینبیە تەیداهاتووە هیچ جۆرە سوکایەتی و بێ ڕیزی بە ئاڵای کوردستان قەبوڵ ناکەیین و داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکەیین ئەگەر خۆی بە پارێزەری دەستوور دەزانێت هەڵوێستی لە سەر بگرێت ، چوونکە ئەم بێ ڕێزییە لە بەر چاوی ڕاوێژکارانی باڵای ئەو هاتۆتە ئاراوە .
هاوکات داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەیین و بە تایبەت پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا دەکەیین وەزیری ناوخۆی عێراق بێننە سەر خەت و داوای ڕوونکردنەوەی لێ بکەن .
لە کۆتاییدا هاتووە ئەم هەڵوێستە هیچ جیاوازی لە گەڵ هزری شۆڤینی و بەعسیزم نییە دەرحەق بە ئەنفال ،هەر ئەوانەی ئێمەیان کۆمەڵکوژ کرد ئێستا بە ڕەنگێکی جیاوازەوە هەمان بیرۆکە دەبەن بەرێوە