ساڵار مەحموود:لەبەر ئەوەی خانەوادەی ئەنفالەكان پارتی بوون بۆیە ئەفسەرە عێراقیەكە رێگای نەدا

ساڵار مەحموود راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە لێدوانێكی میدیایی دا رایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی خانەوانەی ئەنفالكراوەكان پارتی بوون بۆیە ئەفسەرە عێراقیەكە رێگای نەدا خانەوادەی شەهیدەكان بچنە سەر گۆڕە بەكۆمەڵەكەی ئەنفال لە سەماوە”.

ساڵار مەحموود هەروەها لە لێدوانەكەدا پاكانە بۆ ئەفسەرە عێراقیەكە دەكات و دەلێت، داوای لێبوردنی كردووە، لەكاتێكدا هیچ نووسراوێكی فەرمی نیە كە داوای لێبورنی كردبێت ، هەروەها دەلێت، ئەوەی ئەم بابەتەی گەورەكرد میدیایەكی پارتی و خانەوادەكانیش پارتی بوون بۆیە كێشەكە دروست بووە”.

ساڵار مەحموود كە لە شوێنی رووداوی سوكایەتیەكە بە ئاڵای كوردستان ئامادە بوو وەك راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق و لە شوێنەدا ئەفسەرێكی دوو ئەستێرە رێگری دەكات لە كەسوكاری ئەنفالكراوەكان و سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان دەكرێت بیانوو دەهێنێتەوە دەلێت خانەوادەكان پارتی بوون بۆیە ئەفسەرەكە رێگای نەداوە”.

Back to top button