لە ئەمریكا لە ماوەی 12 كاتژمێر دوو رووداوی تەقەكردن لە دوو ویلایەت روویدا


دوای ئەوەی هەشت كاتژمێر بەر لە ئێستا رووداوێكی تەقەكردن لە ویلایەتی كالیفۆرینا روویدا كە لە ئاكامدا كەسێك كوژرا و سیێ كەسیش بریندار بوون, كەمێك بەر لە ئێستا لە ولایەتی میسیسیپی ئەمریكا، كەسێك تەقەی بەناو هاوڵاتیاندا كرد و وێڕای برینداربونی خۆی، دوو كەسی كوشت و ژمارەیەكی دیكەشی بریندار كرد.
بە پێی هەواڵی كەناڵی فۆكس نیوز-ی ئەمریكا بڵاویكردەە: روداوەكە لە مۆڵێكی سەربە تۆڕی بارزگانیی “وۆڵ مارت” لە ولایەتی میسیسیپی رویداوە و هێرشبەرەكە تەقەی بەناو هاوڵاتیاندا كردوە و دوو كەسی كوشتوە و ژمارەیەكی دیكەشی بریندار كردوە.
راشیگەیاندوە كە هێزەكانی پۆلیسی ئەمریكا روبەڕوی هێرشبەرەكە بونەتەوە و برینداریان كردوە، هەر لە روبەروبونەوەكەشدا پۆلیسێك برینداربووە، بەڵام باری تەندروستیی لە مەترسیدا نییە.
پۆلیسی ئەمریكا راشیگەیاندوە كە نازانرێت هێرشبەرەكە بە چ هۆكارێك پەنای بۆ تەقەكردن و كوشتن و برینداركردنی ئەو هاوڵاتیانە بردوە.
Back to top button