پارێزگاری موسەنا: داوای لێبوردنی لە گەلی کورد کرد
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەک کەس و کاری ئەنفال لە گەرمیانەوە سەردانی گۆڕەبە کۆمەڵەکەی موسەنایان کرد و لەلایەن ئەفسەرێکی سوپای عێراق، داوای‌کرد ئاڵایی کوردستان لە ملی تاقانەیەکی ئەنفال دابگیرێت و بێڕێزی پێکرا، ئەو هەلوێستەی ئەفسەرەکەی عێراق کاردانەوەی لێکەوتەوە، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ پارێزگاری موسەنا داوای لێبووردنی لە گەلی كورد.
ئەحمەد مەنفی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندوو، ره‌فتاری ئەمڕۆی ئه‌فسه‌ری شاره‌كه به رێگه نه‌دانی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، ره‌فتارێكی تاكه كه‌سیه و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئەوان نیه به‌رامبه‌ر به كورد بۆیە لەبەرامبەر ئەو پێشێلکاریە رێوشوێنی یاسایی پێویست له دژی ده‌گرنه‌به‌ر.
جێی باسە ئه‌مڕۆ سێشەممە له كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له بیابانه‌كانی پارێزگای موسه‌نا، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس رێگری له یەكێك لە كه‌سوكارانی ئه‌نفال كردبوو بە هۆی ئەوەی ئاڵای كوردستانی لە شان بووە، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه كوردییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا