هاوار بەسەر منداڵەکەتدا مەکە

زۆرێك لە دایکان و باوکان کاتێك منداڵەکانیان کارێك دەکەن توڕەدەبن و هاوار دەکەن بەسەر منداڵەکانیاندا.

هاوارکردن بەسەر منداڵدا کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر منداڵ، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو منداڵە هەمیشە هەست بە ترس بکات، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر کەسایەتی منداڵەکە.

هاوارکردن بەسەر منداڵدا وا دەکات منداڵ متمانە بەخۆبوونی کەمتر بێتەوە، بۆیە پێویسته دایکان و باوکان هاوار نەکەن بەسەر منداڵەکانیاندا.

Back to top button